گۆران خودامورادی بە تێپەڕاندنی ماوە سزای بەندكرانەكەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد كرا

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
گۆران خودامورادی، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سنە، دوای تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندكرانەكەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١٦ی مارسی ٢٠٢٥)، گۆران خودامورادی، بەندكراوی سیاسی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵكی گوندی "شیان"ی سەر بە سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، گۆران خودامورادی بە هەژمارکردنی ماوەی ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی پێشوو، كەمكردنەوەی ٤٥ ڕۆژ بە هۆی خۆڕادەستكردنی بە دەنگ و هەروەها ٤٢ ڕۆژی دەستبەسەركرانی ئەم دواییە، لە بەندیخانە ئازاد كراوە.
گۆران خودامورادی ڕۆژی یەكشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، دوای بانگكرانی و چوونی بۆ لقی چواری جێبەجێكرانی سزای تاوانەكانی سنە، بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای بەندكرانەكەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.
ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی "هاوكاری لەگەڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران" سزای چوار ساڵ بەندكرانی هەڵپەسێردراو و شەش مانگ بەندكرانی بەسەردا سەۆێندرابوو.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەییەكەی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری دەستبەسەر و لە ڕێكەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كرا.
شایانی باسە كە، هێزە حكوومەتییەكان سەرەڕای دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە، هەوڵی پشكنینی ماڵەكەیان داوە و دەستیان بەسەر كەلوپەلی تاكەكەسی لەوانە مۆبایل و كتێوەكانی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردووە.