ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دەستبەسەرکرانی شەش هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری شنۆ

٢٧ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٦:١٠

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

ئەبووبەکر خاتەمی، هەمزە زیبا کەلام، سامی خزری، مەسعود خزری و مەتین چووپانی، هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١٦ی مارسی ٢٠٢٥)، مەتین چووپانی تەمەن ٢٠ ساڵە، ئەبووبەکر خاتەمی تەمەن ٤٧ ساڵە و هادی جامعی تەمەن ٤٨ ساڵە، هەرسێک لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران.

ئەبوبەکر خاتەمی و هادی جامعی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شوێنی کاریان بە بەکارهێنانی تووندوتیژییەوە دەستبەسەر کران، مەتین چوپانیش لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە.

شەوی شەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی سامی خزری و مەسعود خزری، خەڵکی گوندی "شاوانە" و هەمزە زیباکەلام، خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کران.

بەپێی زانیارییەکان، مەسعود خزری لە سەیتەرەی نەڵیوانی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

هەموو ئەم هاووڵاتییانە بە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریکردنیان و چالاکیان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری شنۆ دەستبەسەر کراون.

ئەبووبەکر خاتەمی، هەمزە زیبا کەلام، هادی جامعی، سامی خزری، مەسعود خزری و مەتین چووپانی دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە و هیچ هەواڵێک لەسەر بارودۆخیان لەبەر دەست نییە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە