بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە دوایین کاتژمێرەکانی ساڵ

٣٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٣:٣٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۳۰ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴

سینا ڕۆستەمپوور، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە دوایین کاتژمێرەکانی ئەمساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەو شارەدا کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ (۲۰ی مارسی ۲۰۲۵)، سینا ڕۆستەمپوور، خەڵکی بانە و باوکی منداڵێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

سینا ڕۆستەمپوور لە ناوچەی سنووریی "سوورکێو"ی بانە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە لەسەر سینگی دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە