دێهلوڕان؛ دەستبەسەركرانی سەعدوڵڵا ئایینی لە دەستبەسەركراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای بەندكرانەكەی

١٣ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٣:١٩

هەنگاو؛ دووشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

سەعدوڵڵا ئایینی، چالاكی مەدەنیی خەڵكی دێهلوڕان و لە دەستبەسەركراوانی بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای ١٢ ساڵ و یەك ڕۆژ بەندكرانەكەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١ی مارسی ٢٠٢٥)، سەعدوڵڵا ئایینی چالاكی كورد لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵەكەی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری، بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای بەندكرانەكەی دەستبەسەر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ژانویەی ساڵی ٢٧٢٤ لە لایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشەوە سزای دوازدە ساڵ و یەک ڕۆژ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو كە ئەم سزایە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست كرایەوە.

چەند كاتژمێرێك دوای خۆپیشاندانی خەڵك لە ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٤ی فێبریوەریی ٢٠٢٣) لە دێهلوڕان، فەرشاد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی، عەزیم یادگاری و سەفورا مەلەكی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەم شارە دەستبەسەر كرابوون.

شایانی باسە كە، سەعدوڵڵا ئایینی لەگەڵ عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروەند و فەرشاد ئایینی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخیان و درێژكردنەوەی ماوەی دەستبەسەرییەكەیان بۆ دوو مانگ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرتبوو

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە