ئەلێشتەر؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران، ئەشکەنجەدران و بەندکرانی مستەفا قاسمی حەسەنوەند

١ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٥:٤٨

هەنگاو؛ هەینی ۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵

مستەفا قاسمی حەسەنوەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەلێشتەری سەر بە پارێزگای لوڕستان، کە پاش دەستبەسەرکران بەسەختی لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی داندرابوو و ئێستا ماوەی سزای بەندکرانەکەی بەشێوەی ڕای باز تێپەڕ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مستەفا قاسمی حەسەنوەند، بەندکراوی خەڵکی ئەلێشتەری سەر بە شاری سلسلە، لەم دواییانەدا دوای ئەشکەنجەی سەختی جەستەیی و دەروونی بە گۆڕانی سزای بەندکرانەکەی بۆ ڕای باز ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مستەفا قاسمی حەسەنوەند ئێستا وەکوو بەشێک لە سزاکەی بەشێوەی ڕای باز ڕۆژانە لە شارەوانی ئەلێشتەردا ئامادە دەبێت.

ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا و ماوەی بەندکرانی لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا لە لایەن هەندێک لە بەندکراوانی دیکەوە بەسەختی لە بواری جەستەیی و دەروونییەوە ئازار و ئەشکەنجە درابوو.

مستەفا قاسمی حەسەنوەند خاکەلێوەی ساڵی ۲۷۲۴، لە لایەن لقی ۱ی دادگای تاوانەکانی دووی  شاری سلسلە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕۆستەم عەشایەری بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران" لە ڕێگای ئەندامێتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

نابراو دواتر بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا (پارسیلۆن) گواسترایەوە و لەئاکامدا دوای ۱۰ مانگ دەستبەسەربوون بە گۆڕینی سزاکەی بو ڕای باز لەو بەندیخانە ئازاد کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە