دێولان؛ عەلی تەهماسبی سزای دوو ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
عەلی تەهماسبی، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی شاری دێولان لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای دوو ساڵ و سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا عەلی تەهماسبی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵكی دێولان لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەكانی دووی ئەم شارە سزای ٢ ساڵ بەندكران هەڵپەسێردراو و سزای ٣ مانگ و یەك ڕۆژی بەسەردا سەپێندراوە.
تۆمەتە سەپێندراوەكانی دادگا بۆ سەر عەلی تەهماسبی “پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران” بووە.
عەلی تەهماسبی ڕێبەندانی ٢٧٢٤، لە یەكێك لە شەقامەكانی دێولان دەستبەسەر و دوای چەند كاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆنی بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانە ئازاد كرا.
ئێدارەی ئیتلاعات تا ئێستا چەندین جار ئەم هاووڵاتییەی بانگ كردووە و ماڵەكەیان بە تەواوی پشكنیوە.