ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە مەریوان

١ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ٢٠:١٨

هەنگاو؛ هەینی ۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵

پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بەناوەکانی ئارام نیکپەی، محەممەد نیکپەی، محەممەد ئەشتەک، تەحسین دادڕەس و بیلال دادڕەس لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ (۲۱ی مارسی ۲۰۲۵)، ئارام نیکپەی تەمەن ۳۸ ساڵ، محەممەد نیکپەی تەمەن ۲۸ ساڵ، محەممەد ئەشتەک تەمەن ۲۳ ساڵ، هەر سێکیان خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، تەحسین دادڕەس بەندکراوی سیاسی پێشووی تەمەن ۳۱ ساڵ و بیلال دادڕەس تەمەن ۳۶ ساڵ، هەر دوو خەڵکی گوندی"سەردۆش"ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمینییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستاندا بووە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ئەو هاووڵاتییانە خۆیان دەبوێرن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە