ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دەستبەسەركرانی محەممەد نیكپەی لە لایەن هێزە حكوومەتییەكان لە مەریوان

هەنگاو؛ شەممە ٢ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥
محەممەد نیكپەی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی مەریوان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە. ژمارەی دەستبەسەركراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە مەریوان گەیشتە شەش كەس.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٥)، محەممەد نیكپەی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی گوندی "نێ"ی سەر بە مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری دەستبەسەر كرا.
ڕۆژی ڕابردوو ئارام نیكپەی تەمەن ٣٨ ساڵ، محەممەد نیكپەی تەمەن ٢٨ ساڵ، دوو ئامۆزای محەممەد نیكپەی و كەسێكی دیكەی خەڵكی گوندی نێ بە ناوی محەممەد ئەشتەك، تەمەن ٢٣ ساڵ دەستبەسەر كران.
هاوكات تەحسین دادڕەس، بەندكراوی سیاسیی پێشوو تەمەن ٣١ ساڵ و بیلال دادڕەس، تەمەن ٣٦ ساڵ، كە هەردووكیان خەڵكی گوندی "سەردۆش" ی مەریوانن لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كران.
دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییانە لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەكانی نەورۆز لە گوندی نێ و سەردۆشی مەریوان بووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان ناوەندە ئەمنییەكان لە پێدانی هەر جۆرە وڵامێك سەبارەت بە چارەنووس و بارودخۆیان خۆیان پاراستووە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لە شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.