ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی سەیفوڵڵا خان غەفاری باشبڵاغ هاووڵاتی تەمەن ٧٨ ساڵە لە سەقز

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
سەیفوڵڵا خان غەفاری باشبلاغ، هاووڵاتی بەتەمەنی کورد و خەڵکی شاری سەقز لە پەیوەندی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٢١ی مارسی ٢٠٢٥)، سەیفوڵڵا خان غەفاری باشبلاغ، تەمەن ٧٨ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەک، سەیفوڵڵا خان لە پەیوەندی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گواستراوەتەوە.
سەیفوڵڵا خان غەفاری بە “تێکدانی ئاسایشی گشتی” تاوانبار کراوە و بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی گوندی “قەڵا کۆن”ی سەقز بووە.
زۆرترین ڤیدیۆی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هەنگاو بڵاوکراوەتەوە کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆز شێعری مامۆستا قانع لە وەسفی “ئازادی لە زیندان”، دەخوێنێتەوە و ئامادەبووانیش چەپڵەی بۆ لێدەدەن.