ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دستبەسەرکرانی ئەسعەد باباکەرەمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٨:١٣
هەنگاو؛ یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
ئەسعەد باباکەرەمی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە لە پەیوەندی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٥)، ئەسعەد باباکەرەمی، تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵکی گوندی “گاوەڕە” سەر بە پارێزگای شاری سنە دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەسعەد باباکەرەمی لە پەیوەندی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان دەستبەسەر کراوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی