ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە

٤ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١١:٤٨

هەنگاو؛ دووشەممە ۴ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥

سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی ناوچەی کەڵاتەرزانی سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی شیروان ئەحمەدی، ئیدریس حەیدەری و سیروان حاتەمی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۳ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٢۳ی مارسی ٢٠٢٥)، شیروان حەیدەری تەمەن ۳۷ ساڵ، ئیدریس حەیدەری تەمەن ۳۰ ساڵ، و سیروان حاتمی تەمەن ۴۰ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە شارۆچکەی کەڵاتەرزانی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستاندا بووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە