كرماشان؛ موجتەبا وەیسی لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە شێوەی كاتی ئازاد كرا

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٧ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥
موجتەبا وەیسی، هاووڵاتیی كوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان و لە دەستبەسەركراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە كرماشان، دوای تێپەڕینی سێ حەوتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتی تا كاتی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانە ئازاد كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٥)، موجتەبا وەیسی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵكی كرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆنی لە بەندیخانە ئازاد كرا.
موجتەبا وەیسی پێشتر لە كاتی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە كرماشان لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپا، لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو كە هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپا ئەم هاووڵاتییەی لە پاركی شیرینی ئەم شارە و بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر كوردووە و كچە بچكۆلەكەی كە لەگەڵ ناوبراو بووە هەر لەو شوێنە بە تەنیا جێ هێشتووە.
موجتەبا وەیسی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممە ٢٧٢٤ (٥ی مارسی ٢٠٢٥)، بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر كرابوو.