سەلاسی باوەجانی؛ کۆڵبەرێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

١٢ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١١:٠٣

هەنگاو؛ سێشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥

شەهاب کەریمی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٣١ی مارسی ٢٠٢٥)، شەهاب کەریمی تەمەن ٢١ ساڵە و خەڵکی گوندی “بانگار” و دانیشتووی “تازەئاوا”ی سەلاسی باوەجانی لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە شەهاب کەریمی و چەند کۆڵبەری دیکە لە نزیک دوو ڕێگای “سەراب بەس” تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و لە ئەنجامدا ئەم کۆڵبەرە لاوە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە “حەزرەتی ڕەسووڵ”ی شاری جوانڕۆ گیانی لەدەستدا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە