ڕاپۆرتێک لەسەر بەرێوەچوونی سزای سێدارەی سەید تەها حوسێنی لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١١:٠٧

هەنگاو؛چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەید تەها حوسێنی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان جێبەجێ کرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥  (٧ی ئەپریلی ٢٠٢٥) سزای سێدارەی سەید تەها حوسەینی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا، ناوبراو لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەرکرابوو.

شایانی باسە ئەم بەندکراوە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی هاووڵاتییەک بە ناوی یەعقووب نورە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. تەها حوسێنی لە کاتی ئەنجامی تاواندا تەمەنی ١٨ ساڵ بووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کوژراو یەکێک لە ئەندامانی گروپە سەلەفییەکان و خاوەنی شیرینی فرۆشی بووە و لە دووکانەی دەستدرێژیی کردووەتە سەر شاگردەکانی و ویدیۆی لێیان هەڵگرتووەتەوە و تەها حوسەین یەکێک لە قوربانییەکانی بووە. یەعقووب نورە پێشتر نزیک بە دوو ساڵ بە هۆی هاوکاری لەگەڵ گروپی داعش لە بەندیخانەی ئورمیە راگیراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، بنەمالەی حوسێنی بە هۆی نەبوونی توانایی ماڵی نەیانتوانی پارێزەر بۆ دۆسییەی کورەکەیان بگرن.


تا کاتی دارشتنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەتی میدیای سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەبووەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە