سنە؛ دەستبەسەرکرانی پەیمان شەیخولئیسلامی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١١:٣١
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری سنە بەناوی پەیمان شەیخولئیسلامی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ (۸ی ئەپریلی ۲۰۲۵)، پەیمان شەیخولئیسلامی ، خەڵکی سنە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی