مەهاباد؛ ئازادیی نازەنین ئەلیاسی دوای چوار مانگ دەستبەسەركران بە دانانی بارمتە

هەنگاو؛ هەینی ٢٢ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥
نازەنین ئەلیاسی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی مەهاباد دوای چوار مانگ بەندكران بە دانانی بارمتەی چوار ملیاری و بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (١١ی ئەپریلی ٢٠٢٥)، نازەنین ئەلیاسی، خەڵكی مەهاباد بە دانانی بارمتەی چوار ملیاری لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، نازەنین ئەلیاسی لە ماوەی دەستبەسەركرانەكەیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و بە هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان تاوانبار كراوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، دوای بانگكرانی و چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بە تۆمەتی چالاكی سیاسی دەستبەسەر كرابوو.