سەقز؛ بێهرووز فەیزی سزای ٨ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٢:٤٨

هەنگاو؛ شەممە ٢٣ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥

بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سەقز كە مانگی ڕابردوو دوای ٤٤ ڕۆژ دەستبەسەركران بە شێوەی كاتی و تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانە ئازاد كرابوو؛ لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بێهرووز فەیزی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵكی سەقز لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆكایەتی موجتەبا غەفاری بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حكوومەت لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە" سزای ٨ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی ئەم سزایە، یەک لەسەر دووی ئەم ٨ مانگ سزای بەندكرانە لە كۆتاییدا بە پێبژرادنی دە ملیۆن پارە گۆڕدراوە و چوار مانگەكەی دیكە بۆ ماوەی ساڵێک هەڵپەسێردراوە.

بێهرووز فەیزی ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٨ی مارسی ٢٠٢٥)، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆنی بە شێوەی كاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد كرا.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٣ی جەنیوەری ٢٠٢٥)، و دوای یەك ڕۆژ لە مانگرتنی شارە جیاوازەكانی كوردستان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەستبەسەر كرا.

ناوبراو دوای دەستبەسەركرانەكەی سەرەتا بۆ دەستبەسەرگەی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و لە كۆتاییدا دوای ماوەیەك بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گواسترابوویەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە