بانە؛ ناجێگیربوونی باری تەندروستیی هاووڵاتییەک بەهۆی برینداربوون بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان

٢٥ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٢:١٨

هەنگاو؛ دووشەممە ۲۵ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵

ساڵح ساڵحی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری ئەو شارە بەسەختی بریندار کرا و باری تەندروستیی بە جێی نیگەرانی ڕاگەیێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۳ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ (۱۲ی ئەپریلی ۲۰۲۵)، ساڵح ساڵحی، خەڵکی گوندی "بێکەش"ی سەر بە شاری بانە و باوکی دو منداڵ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بە سەختی بریندار کرا.

ساڵح ساڵحی، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لە ناوچەی "زڵە"ی بانە، لە بەشی سەر و پشتدا کراوەتە ئامانجی گوللەی هێزە حکومەتییەکان.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی سەختیی برینەکانی لە بانەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گواستراوەتەوە و لە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەدا خەوێندراوە و بارودۆخی تەندروستیی جێی نیگەرانییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە