پیرانشار؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی عەبدوڵڵا ئەژیر

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٢:٠٧

هەنگاو؛ سێشەممە ۲۶ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵

عەبدوڵڵا ئەژیر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، نزیک بە یەک مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوڵڵا ئەژیر، هاووڵاتیی تەمەن ۴۵ ساڵی خەڵکی گوندی "سەروکانی" سەر بە شاری پیرانشار و باوکی سێ منداڵ، ۲۹ڕۆژی ڕابردووی بە دەستبەسەرکراوی تێپەڕ کردووە.

عەبدوڵڵا ئەژیر لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

هەوڵەکانی بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئەژیر بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماونەتەوە و تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ (۱۶ی مارسی ۲۰۲۵) لە شوێنی کارەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە