دیواندەرە؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی ئاوات باباخانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

هەنگاو؛ شەممە ٣٠خاکەلێوەی ٢٧٢٥
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئاوات باباخانی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و بە تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ هەروا چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (١٥ی ئەپریلی٢٠٢٥)، ئاوات باباخانی، ٢٠ساڵە و خەڵکی گوندی "یەنگی ئەرەخ" و دانیشتووی دیواندەرە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراو دوای تێپەربوونی ٥ ڕۆژ هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.