دەستبەسەرکرانی محەممەد خزری و زاهیر مەحموودیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی محەممەد خزری و زاهیر مەحموودیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٠ی ئەپریلی ٢٠٢٥)، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی شاوانەی سەر بە شنۆ بە ناوەکانی محەممەد خزری و زاهیر مەحموودیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە هێرشکردن بۆ سەر گوندی شاوانە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و دەستیان بەسەر مۆبایل و کەلوپەلی ناوبراوان گرتووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.