مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ڕەسووڵ حەسەنپوور لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٣١ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ٢٢:٥٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥

ڕەسووڵ حەسەنپوور، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگاکانی ئەم دەزگا ئەمنییە لە ئورمیە گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (١٧ی ئەپریلی ٢٠٢٥)، ڕەسووڵ حەسەنپوور، تەمەن ٣٢ساڵە، باوکی منداڵێکی ٦ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد لە ماڵەکەی خۆی لەم شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەسووڵ حەسەنپوور، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە هێرشێکی ترسانکدا ئەو هاووڵاتییەیان لە بەردەم چاوی ئەندامی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کردووە.

ڕەسووڵ حەسەنپوور یەک ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی هەواڵی تەندروستی جەستەیی و هەروەها گواستنەوەی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگاکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە داوە.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی و هەروەها تۆمەتە هەڵبەستراوەکان لەسەر ئەم هاووڵاتییە نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە