ئاودانان؛ دەستبەسەرکرانی سەعید زەرگوش لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

١ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٢:٠٥

هەنگاو؛ دووشەممە ١ی  بانەمەڕی ٢٧٢٥

هاووڵاتییەکی کورد وخەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی سەعید زەرگوش، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، ڕۆژی یەکشەممە٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٠ی ئەپریلی ٢٠٢٥)، سەعید زەرگوش تەمەن ٣٢ساڵە و خەڵکی ئاودانان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان بە هۆی بڵاوکردنەوە پۆستی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریەکی ورد لەسەر تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە