دێهلۆران؛ دەستبەسەرکردنی موجتەبا کاکایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٦، ١٠:٥٨

هەنگاو؛ هەینی ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

لە بەردەوامیی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی موجتەبا کاکایی، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەیی موجتەبا کاکایی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی دێهلۆران، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژ بەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و دەزگا ئەمنییەکان لە دانی ڕوونکردنەوەی پێویست لەم بوارەدا خۆدەبوێرن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە