دەستبەسەرکردنی چوار کەس لە کادری دەرمانی دێهلۆران بەهۆی چارەسەرکردنی بریندارانی سەرکوتی حکومەتی
١٩ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٤:٣٣
هەنگاو، هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥
ئەحمەد خوسرەوی، محەممەد مرادی تەریق، ئیحسان ئەحمەدی و حوسێن کەرەمی، چوار کەس لە پەرستارانی کوردی نەخۆشخانەی دێهلۆران لە پارێزگای ئیلام بەهۆی ئەوەی کە وەک "چارەسەرکردنی بریندارانی دەست هێزە حکومەتییەکان" ناوزەد کراوە، دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، ئەحمەد خوسرەوی، محەممەد مرادی تەریق، ئیحسان ئەحمەدی و حوسێن کەرەمی، خەڵکی دێهلۆران دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هێرشکردنە سەر شوێنی کاری ئەم پەرستارانە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw