برینداربوونی دوو کۆڵبەری گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری بانە

٨ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١١:٣٠

هەنگاو؛ دووشەممە ۸ی بانەمەڕی ۲۷۲۵

دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ئاکۆ شەریفی و شوانە عەلیپوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە بە سەختی بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ۷ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۲۷ی ئەپریلی ۲۰۲۵)، ئاکۆ شەریفی، تەمەن ۲۲ ساڵ و شوانە عەلیپوور تەمەن ۲۵ ساڵ، دوو کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

ئاکۆ شەریفی و شوانە عەلیپوور، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک و بە ئیزنی مستەفا مورادی، جێگری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان.

ئەو دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بەهۆی سەختیی برینەکانیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە