توندوتیژیی خێزانی؛ پیاوێک لە داڵاهۆ دوای هەوڵی کوشتنی خەسوو و خەزووری، خۆی کوشت

هەنگاو؛ دووشەممە ۸ی گوڵانی ٢٧٢٥
پیاوێکی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە چەکی گەرم هەوڵی کوشتنی خەسوو و خەزووری دا و دواتر خۆشی هەر بەو چەکە کوشتووە. خەسووی ناوبراو بەناوی گوڵاب فەرامەرزی گیانی لەدەستداوە و خەزووریشی لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ (٢٦ی ئاپریلی ٢٠٢٥)، پیاوێکی لاو بە ناوی کوهکەن کۆشتمەن، خەڵکی گوندی کلینە گۆرانی داڵاهۆ بە چەکی گەرم، خەسووی خۆی بە ناوێ گوڵاب فەرامەرزی کووشتووە. دواتریش تەقەی لە خەزووری بە ناوی سیاوەش تەبارە کردووە و ناوبراو بریندار بووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، بکوژ سەرەتا خەسوویبە چەکی کۆڵت کوشتووە، دواتر خەزووری بریندار کردووە و دوای ئەوانیش خۆی کووشتووە. سیاوەش تەبارە بۆ ناوەندیی دەرمانی کرماشان گواستراوەتەوە و لە ژێر چاودێری تایبەتی پزیشکی دایە.
هەنگاو زانیویەتی کە هاوژینی بکوژەکە، پێشتر براژنی بووە کی مێردەکەی مردووە و لە هاوسەرگیری پێشووی کوڕێکی هەیە، بەڵام لە هاوژینی ئێستای منداڵی نییە.
گوتراوە کە ئەم پیاوە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەی هەبووە و هاوژینەکەی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە ماڵی باوک و دایکی ماوەتەوە.