ژنكوژی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر كوژرانی موحەدسە میرزایی لە لایەن هاوژینی پێشوویەوە لە كرماشان

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢١:٤٨

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

ژنێكی گەنج بە ناوی موحەدسە میرزایی، لە لایەن هاوژینە پێشووەكەیەوە لە كرماشان كوژرا. بكوژ لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستبەسەر كراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٣ی جوڵای ٢٠٢٥)، ژنێكی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی موحەدسە میرزایی خەڵكی كرماشان لە لایەن هاوژینە پێشووەكەیەوە بە ناوی محەممەد كەرەمی كوژرا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بكوژ كە هاوژینی پێشووی موحەدسە میرزاییە، موحەدیسەی بانگ کردووە كە لەبارەی گەڕانەوە بۆ ژیانی هاوبەش قسە بكەن، ناوبراوی بانگ كردووە و دوای دەمەقاڵێ، ناوبراوی كوشتووە.

شایانی باسە كە موحەدسە میرزایی، دایكی كوڕێكی پێنج ساڵان بووە و تەرمی ناوبراو ئێوارەی ئەو ڕۆژە لە گۆڕستانی چوار مەرجان لە كرماشان بە خاك سپێردراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە