بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام؛ دوورخستنەوەی سێ بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندیخانەکانی زاهیدان، کرمان و مەشهەد

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ٢٢:١٣

هەنگاو؛ دووشەممە ١٥ی گوڵانی ٢٧٢٥

ناسر ڕەزایی، وەحید چاوران و محەممەد حەسەن حاسڵی، سێ بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بۆ بەندیخانەکانی کرمان، زاهیدان و وەکیل ئاوای مەشهەد دوورخرانەوە. ئەم سێ بەندکراوە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر و دواتر هەر یەکە بە ١٢ ساڵ بەندکران سزا درابوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٥ (٤ی مەی ٢٠٢٥)، ناسر ڕەزایی و وەحید چاوران، چالاکانی مەدەنی، شاخەوان و مامۆستای پاراگلایدر، هەردووک خەڵکی ئاودانان و محەممەدحەسەن حاسڵی، خەڵکی شاری سەرابی باغ لە نزیک ئاودانان، بۆ بەندیخانەکانی کرمان، زاهیدان و مەشهەد دوورخرانەوە.

ناسر ڕەزایی، وەحید چاوران و محەممەدحوسێن حاسڵی لە ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢١، لە ئەنجامی فشاری دەروونی و جەستەیان بەیەکەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی و مانیان گرت.

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٨ی ژانویەی ٢٠٢٤)، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی “موحاربە” “تێکدانی ئاسایشی گشتی” هەر یەکە بە ١٢ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەکانەی کرمان، زاهیدان، مەشهەد سزا دران.

محەممەدحەسەن حاسڵی، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

وەحید چاوران،ڕۆژی هەینی ٢ی پوشپەڕی ٢٧٢٣ بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا بوو.

ناسر ڕەزایی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣، دوای بانگکران بۆ دادگای دێهلوران دەستبەسەر کرا.

ناوبراو پێشتریش، ڕۆژی دووشەممە ١ی جۆزەردانی هەمان ساڵ، دەستبەسەر و دواتریش بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە