دێهلۆران؛ دەستبەسەرکرانی عەباس مامووسی و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
هەنگاو؛ شەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٦
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری دێهلۆران بە ناوی عەباس مامووسی لە سێ ڕۆژ پێش ئێستاوە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (١٤ی مەی ٢٠٢٦)، گەنجێکی خەڵکی شارئ دێهلۆران بە ناوی عەباس مامووسی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکومەتییەکان بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ڕێوشوێنی دەستبەسەرکردنی عەباس مامۆسییان گرتووەتە بەر و ناوبراویان دوای تێپەڕاندنی قۆناغە سەرەتایییەکان بۆ بەشی کەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستووەتەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە، ئەم هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوەی کە "دەربڕینی خۆشحاڵی دوای مەرگی خامنەیی" ڕاگەیەندراوە، دەستبەسەر کراوە.