جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو بریتی لە بەندیخانەکانی زەنجان و کەرەج

هەنگاو؛ چوارشەممە ۱۷ی بانەمەڕی ۲۷۲۵
سزای سێدارەی سێ بەندکراو لەوانە دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەسەن میرزایی، ڕوحوڵڵا مورادیانی و مازیار کەریمی بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و تۆەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج و زەنجان جێبەجێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۷ی مەی ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی ڕوحوڵڵا مورادیانی خەڵکی کۆیەشت و مازیار کەریمی خەڵکی تاران لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۱۴ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۴ی مەی ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی حەسەن میرزایی، بەندکراوی خەڵکی کەنگەڤەر لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرابوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن میرزایی چوار ساڵ پێشتر دەستبەسەر کرابوو و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە کە، ڕوحوڵڵا مورادیانی بە پێنج ساڵ پێش تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و مازیار کەریمی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو سێ بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.