سەردەشت؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی فەرەیدوون تۆبەكار

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٢:٠٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٥

فەرەیدوون تۆبەكار، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردشت، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (٩ی مەی ٢٠٢٥)، فەرەیدوون تۆبەكار، خەڵكی ڕەبەت لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی فەرەیدوون تۆبەكار، دوای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە، هەروا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەكی ورد لەبەر دەستدا نییە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند فەرەیدوون تۆبەكار، خاوەن ئیمتیازی چاپخانەیە لە شاری ڕەبەتی سەر بە سەردەشت لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر كراوە.

تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان لە دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە