دەستبەسەرکرانی عەزیز عەبدوڵڵازاده و ئومید عەبدوڵڵازادە دووبرای خەڵکی بۆکان

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٥
دوو برای خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی عەزیز عەبدوڵڵازاده و ئومید عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (١٥ی مەی ٢٠٢٥)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری عەزیز عەبدووڵڵازاده هاووڵاتیی کورد و تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی بۆکان و بەبێ پیشاندانی هیچ چۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، کاتژمێرێک دواتر، ئومید عەبدووڵڵازادە تەمەن ٣٥ ساڵ و برای گەورەی عەزیز دوای بانگکران و چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراوە.
ئەم دوو برایە خەڵکی گوندی حەسەن ئاوای بۆکانن و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکرانیان لە بەر دەستدا نییە.