بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لە سەر سەپاندنی سزای ١٠ ساڵ بەندکران بەسەر جەلال محەمەدکەریمی لەدەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی

٢٧ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ٢٢:٢٨

هەنگاو: شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٥

جەلال محەمەدکەریمی هاووڵاتی کورد و خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەلال محەمەد کەریمی، خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆۆکان بە تۆمەتی "هەڵگرتنی چەک" سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو بەڵگانەی کە دەست هەنگاو کەوتووە و پارێزراوە، یەک لەسەر سێی ئەم بەندکرانە، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.

جێی ئاماژەیە کە ئەم سزایە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ دوو ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران کەم کراوەتەوە و ئەو یەک لەسەر سێی سزاکەشی کە هەڵپەسێردراوە وەک خۆی ماوەتەوە.

جەلال محەمەد کەریمی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ لە ماڵی خۆیان لە شاری بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە و مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بانگ کراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە