بەندیخانەی ناوەندیی ئێرانشار؛ گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی بەلووچ بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٣:٠١

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٥

بەندکراوێکی بەلووچ بە ناوی عەزیز کەبدانی کە سزای سێدارەی لەسەر بوو، بە هۆی نەخۆشی و درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانەی ناواندیی ئێرانشار، گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (١٧ی مەی ٢٠٢٥)، عەزیز کەبدانی تەمەن ٥٤ ساڵ و هاووڵاتیی بەلووچ کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بە هۆی نەخۆشی و درەنگ گواستنەوەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئێرانشار بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لەدەست دا. ناوبراو باوکی شەش منداڵ بوو.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕ بە هۆی هەوکردنی گورچیلەکانی بۆ نەخۆشخانەی ''خاتم انبیا'' گواسترابوویەوە و هەوڵەکان بۆ چارەسەری ناوبراو بێ ئاکام مایەوە و لەئەنجامدا گیانی لە دەست دا. درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان هۆکارێکی سەرەکی بووە کە مەرگی ناوبراودا.

 جێگای ئاماژەیە کە عەزیز کەبدانی سێ ساڵ پێش دەستبەسەر و بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانشار، سەر به پارێزگای سیستان و بەلووچستان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە