ڕەشید فەقیزاده بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٤:٢٨
هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٥
ڕەشید فەقیزاده هاووڵاتیی کورد و خەلکی شنۆ دوای یەک حەفتە دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایییەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (١٨ی مەی ٢٠٢٥)، ڕەشید فەقیزاده خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تەمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕەشید فەقیزادە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ بانەمەڕ (٧ی مەی) لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەرماڵەکەی بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی دای داڕشتنی ئەم هەواڵە، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە
سەرچاوە: Hengaw