پیرانشار؛ برینداربوونی سەربازێک بە هۆی تەقینەوەی مین

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ٢٣:٥٩

هەنگاو: هەینی ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٥

سەربازێکی هەنگی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین بە تووندی بریندار بووە و بەمەبەستی پێراگەیشتنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (١ی مەی ٢٠٢٥) بەهۆی تەقینەوەی مین لە کوێستانەکانی پیرانشار سەربازێکی تەمەن ٢١ ساڵ تووشی برینی قورس بووە و قامکەکانی قاچی قرتاوە.

هەواڵدەری حکوومەتیی مێهر لەمبارەوە بە بێ ئاماژەدان بە ناسنامەی ئەم سەربازە ڕایگەیاندووە ئەم بریندارە بە کۆپتەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی عارفیانی ئورمیە کراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە