ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بێهرووز فەتحوڵڵاهی لە ئیلام

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٥
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی ئیلام بە ناوی بێهرووز فەتحوڵڵاهی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (١٧ی مەی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی ئیلام بە ناوی بێهرووز فەتحوڵڵاهی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهرووز فەتحوڵڵاهی نزیک پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کوردە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزدیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.