مەریوان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی محەمەد هۆشمەند

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٣:٣٩
هەنگاو؛ دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٥
محەممەد هۆشمەند هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (١٦ی مەی ٢٠٢٥)، محەممەد هۆشمەند خەڵکی گوندی "دەرەتفێ"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەدواداچوونی چارەنووسی محەممەد هۆشمەند لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێیان نەداوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw