مەهاباد؛ دەستبەسەر بوون و ناڕوونی چارەنووسی تۆفیق ئەمینی

هەنگاو؛ چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٥
تۆفیق ئەمینی، هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، دە ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوسترایەوە و زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی٢٧٢٥ (١١ی مەی ٢٠٢٥)، تۆفیق ئەمینی، خەڵکی گوندی “ئازادی” سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێک نادیار گواسترایەوە سەرەڕای تێپەڕبوونی دە ڕۆژ هیچ زانیاریەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.
تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.