ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێكرانی سزای سێدارەی سێ بەندكراوی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

٢ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٤:٤٥

هەنگاو؛ هەینی ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی دوو بەندكراوی كوردی خەڵكی ئیلام بە ناوەكانی عەدنان لەبەک پوور و ڕەزا (ناوبانگ نادیار)، كە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجی كرا. هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو كە سزای سێدارەی بەندكراوێكی دیكە بە ناوی بێهرووز فەتحوڵڵاهی هەر .لەو بەندیخانەیەدا جێبەجێ كرابوو

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەری ٢٧٢٥ (١٧ی مەی ٢٠٢٥)، سزای سێدارە عەدنان لەبەک پوور و ڕەزا (ناوبانگ نادیار)، كە هەردووكیان خەڵكی ئیلامن‌، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ كراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم دوو بەندكراوە پێشتر لە دۆسیەی جیادا بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو كە سزای سێدارەی بەندكراوێكی دیكە بە ناوی بێهرووز فەتحوڵڵاهی، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی ئیلام جێبەجێ كراوە. ناوبراو نزیكەی پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوانە تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حكوومەتییەكان بە تایبەتی میدیاكانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە