جێبەجێکردنی سزای سێدارەی قوباد ئولفەتی و عەلی کەریمی لە بەندیخانەکانی ئیلام و کرماشان

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٨:٥١

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی قوباد ئولفەتی و عەلی کەریمی، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەکانی ئیلام و کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی قوباد ئولفەتی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، قوباد ئولفەتی پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی کەریمی، خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوەش پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەواڵی سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان بەتایبەت کەناڵەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەریەوە، بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە