ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێكرانی سزای سێدارەی یاسر جەلیلیان لە بەندیخانەی دیزڵاوای كرماشان

٥ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٨:١٢

هەنگاو؛ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد و خەڵكی كرماشان بە ناوی یاسر جەلیلیان كە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی دیزڵاوای كرماشان جێبەجێ كراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (٢٠ی مەی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوت یاسر جەلیلیان، خەڵكی كرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا.

ئەم بەندكراوە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە لە میدیا حكوومەتییەكان بە تایبەت میدیاكانی نزیكنزیک لە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە