جێبەجێكرانی سزای سێدارەی موراد دەلایی میلان لە بەندیخانەی ناوەندیی ماكۆ

٥ جۆزەردان ٢٧٢٥، ٢٣:٠٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی موراد دەلایی میلان، خەڵكی چاڵدرانی سەر بە پارێزگای ئورمیە، كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ماكۆ جێبەجێ كرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٦ی مەی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی موراد دەلایی میلان، خەڵكی گوندی “مەسجدلوو”ی سەر بە ماكۆ و باوكی حەوت منداڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ماكۆ جێبەجێ كرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم بەندكراوە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە لە میدیا حكوومەتییەكان و بە تایبەتی میدیا نزیكەكانی دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە