جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانی فەرزاد ئەحمەدپوور، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی جەیرۆفت

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٦، ١١:٤٣

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۲ی خەرمانانی ۲۷۲۶

سزای سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی سەقز بە ناوەی فەرزاد ئەحمەدپوور، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە «مادەی هۆشبەر» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی جەیرۆفت هەڵکەوتوو لە پارێزگای کەرمان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۱۳ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، سزای سێدارەدانی فەرزاد ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی تەمەن ۳۵ ساڵ و خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی جەیرۆفت جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش لەسەر تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

بنەماڵەی ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو کۆتا چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام دابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە