دولفان سزای سێدارەی سەجاد پیری تەمەن ٢٣ ساڵ لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ كرا

هەنگاو؛ سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سەجاد پیری كە پێشتر بە تۆمەتی “دزی چەكدارانە كە بووە هۆی كوشتن” (موحاڕبە) بە سێدارە مەحكووم كرابوو لە پێش چاوی خەڵک لە دولفان جێبەێجێ كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ڕۆژێ سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٧ی مەی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندكراوێك بە ناوی سەجاد پیری تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی دولفان سەر بە پارێزگای لۆڕستان لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ كرا.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایگەیاندووە كە سەجاد پیری ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی دزی چەكداری كە بووە هۆی كوشتن (موحاربە)، دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە لە میدیا حكوومەتییەكان ڕاگەیێندراوە بەڵام ئاماژە بە ناسناوی ناوبراو نەكراوە.
كۆماری ئیسلامیی ئێران چەند دەیەیی كە سزادانی دژە مرۆڤایەتی سێدارە لە پێش چاوی خەڵك وەكوو ئامرازێك، لە ژێر هۆكاری جیاواز، بۆ دروستكردنی ترس و سەپاندنی دۆخی هەنووكەیی كەڵك وەردەگرێ.