ئورمیە؛ سەپاندنی سزای دە ساڵ بەندکران بەسەر بەهرام مەجیدی فەرد

٧ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٩:٠٤

هەنگاو؛ چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

بەهرام مەجیدی فەرد، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم بە دە ساڵ بەندکران سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماوەی پێشوو بەهرام مەجیدی فەرد، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ڕاژان” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، لەلایەن لقی ٦ی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە دادوەریی دادوەر نەجەف زادە بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی حکومەت بە ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی ئەندامەتیی “ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران” بە ٦ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران سزا درا.

جێگای باسە کە سزای شەش ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەهرام مەجیدی فەرد، بۆ ماوەی ٣ ساڵ هەڵپەسێردراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهرام مەجیدی فەرد پێشتر لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانیەوە بۆ دانپێدانانی زۆرە ملێ لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە