كارۆ عەلیداد چالاكی ژینگەپارێزیی خەڵكی مەریوان سزای ١٨ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا

٨ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٢:٤٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

كارۆ عەلیداد لە چالاكانی مەدەنیی و ژینگەپارێزی خەڵكی مەریوان لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٨ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كارۆ عەلیداد، چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزی و تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵكی مەریوان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حكوومەت” سزای ١٨ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا.

كارۆ عەلیداد ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٥)، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی كارەكەی لە مەریوان بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر كرا.

دەستبەسەركرانی كارۆ عەلیداد بە هۆی بەشداریكردنی لە مانگرتنەكانی ڕۆژی سێیەمی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، بەندكراوانی سیاسی مەحكووم بە سێدارە، بووە.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١ی مارسی ٢٠٢٥)، دوای ٣٨ ڕۆژ دەستبەسەركران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆنی بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد كرا.

شایانی باسە كە، ئەم چالاكە ژینەپارێزیە پێش لەمە لە كوژاندنەوەی ئاگری دارستانەكانی مەریوان مۆرەی پشتی زیانی بەركەوتبوو. ناوبراو بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٠ جارێكی دیكە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە