سەقز؛ هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی سزای بەندکران و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپێندرا

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١١:٣٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای دە مانگ بەندکران و پێبژاردنی بیست ملیۆن تمەن پارەیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر موجتەبا غەفاری، هەر یەک بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت" سزای ۵ مانگ بەندکران، سەرجەم سزای ۱۰ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا. ئەو سزایە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.

هەروەها ئەو دوو هاووڵاتییە هەر یەک سزای پێبژاردنی ۱۰ ملیۆن تمەن پارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ (۲۷ی فێبریوەریی ۲۰۲۵)، پاش ۳۱ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە و بەندیخانەی ناوەندیی سەقز، بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی‌هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.

هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، رۆژی چوارشەممە ۱۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ (۲۹ی جەنیوەریی ۲۰۲۵)، لە شاری سەقز دەستبەسەر کرابوون و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە ناسراو بە قەرارگای "شەهرامفەر" و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترابوونەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە