سنووری بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٩ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١١:١٣
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانه بە ناوی مێهران فەتاحی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بانه بە سەختی برینداربوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٨ی مەی ٢٠٢٥)، مێهران فەتتاحی، ٢٧ساڵە و خەڵکی بانه بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانه بە سەختی بریندار کرا.
شایەنی باسە کە،لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری هەنگەژاڵ دەیان کۆڵبەریان داوەتە بەر تەقەی ڕاستەخۆ و کۆشتوویانن.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی